بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا.
خەزعەلی لە هەژماری تویتەری خۆی وێرای ئیدانە کردنی توندی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلێک لە موسڵ کە توندترین هێرشەکان لە ماوەی ڕابردوو بووە، نووسی: لە سێبەری بێدەنگیی حکومەتی و سیاسی، زنجیرەی پێشێل کارییە ڕاشکاوانەکانی سەروەریی عێراق لەلایەن ڕژێمی داگیرکاری تورکیاوە درێژەی هەیە.
ناوبراو هەروەها نووسی: تورکیا دوای ئەوەی کە بنکە سەربازییەکانی خۆیی لە باکووری عێراق جێگیر کرد، خەریکی پەرەپێدان بە دزەی زیاتری خۆی لە ئەو ناوچەیە و خەڵکی سڤیل بە بیانووی بێ بنەما، دەکاتە ئامانج.
خەزعەلی لە کۆتاییدا جەختی کرد: کاتی گونجاو کە بەرخۆدانی عێراق وەکوو داگیرکرەرانی ئەمریکی ، داگیرکەرانی تورک ناچار بکات لە عێراق بچنە دەرەوە، هەر دەگات.
Your Comment